بابەتە سەرەکییەکە: هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق
لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا دوورخرایەوە کە گەیشتبووە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
راگەیەندراوی فەرمی: یەکێتی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا
بڵاویکردەوە: هۆکاری دوورخستنەوەی هەڵبژاردەکە ئەوەیە یەکێک لە یاریزانەکانی بە
ناوی ئەحمەد عەلی مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتییەکەدا نەبووە چونکە پێچەوانەی یاساکان
هەڵسوکەوتی کردووە.
هاوکات: یاریزانی ناوبراو تەمەنی یاسایی تێپەڕاندووە بۆ
ئەوەی بەشداری ئەو پاڵەوانیتییە بکات.
چی تر: جگە لەوەی کە بە دۆڕاو هەژمار دەکرێت لە پاڵەوانێتییەکەدا،
عێراق بە بڕی دوو هەزار و 500 دۆلاریش سزادرا، ئەحمەد عەلیش بۆ ماوەی شەش یاری
سڕکرا و بڕی هەزار دۆلاریش سزادرا.
لە بەرامبەردا: یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئیدانەی بڕیارەکەی
کرد و جەختی لەوەکردەوە، بەڵهەی تەواویان لەبەردەستە کە ستەمیان لێکراوە و سەرجەم
چالاکییەکانیسیان لە یەکێتی رۆژئاوای ئاسیا راگرت.