بە تۆمەتی دزینی پارە و ئاڵتون دوو کەس دەستگیركران

درێژتر لە هەواڵ 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەسەر سكاڵای دوو هاوڵاتی و لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لە یەكێک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەكانی شاری سلێمانی پارەو ئاڵتونیان لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

زیاتر: دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن ، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دۆلاری ئەمریكی و ئاڵتوندا .

چی تر: لە ئێستادا هەریەک لە تۆمەتباران أ ، ع ، ع لەدایكبووی 2003 - أ ، ع ، ع لەدایكبووی 2006  بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443ـی لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا