بابەتە سەرەکیەکە: بەهۆی دروستکردنی کێشە بۆ سیستمی
هەرسکردن، نانخواردن لە درەنگانی شەو دەبێتە هۆی ئەوەی زیان بە تەندروستی بگەیەنێت.
کێ وتی: توێژەران و پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن: خواردنی درەنگانی شەو
دەکرێت زیان بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنێت ئەگەر ببێتە خووی بەردەوام، دەببێتە هۆی
تێکچوونی خەو و دڵەکزێ و تێکچوونی سیستمی هەرسکردن.
ئەمەش هەیە: جەستە بە شێوازێکی سروشتی وا بونیاد نراوە، بە ڕۆژ وزە
بسووتێنێت و بە شەویش وزە بهێڵێتەوە، تێکدانی ئەم ڕیتمە دەبێتە هۆی تێکچوونی باری
تەندروستی، ئەوانەی درەنگانی شەو ناندەخۆن
ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاترە.
چی دیکە: یەکێکی دیکە لە زیانەکانی توشبوون بە فشاری خوێن، نەخۆشیی
شەکرەی جۆری دووەم و دەبێت سێ بۆ چوار سەعات پێش ئەوەی بخەویت خۆت بە دوور بگریت
لە خواردن.