بابەتی سەرەکی: توێژینەوەیەکی
نوێ دەریخستووە کە تێکەڵکردنی ماست و هەنگوین پێکەوە و خواردنی سوودێکی زۆری
تەندروستی هەیە و بەکتریا سوودبەخشەکان لە گەدە و ریخۆڵەدا دەهێڵێتەوە.
کێ وتی: هانا
هۆلشێر، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت:" هەرچەندە کۆئەندامی هەرس ئەنزیمگەلێکی تێدایە
کە هەرسکردن ئاسان دەکات، بەڵام رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر توانای ژیانی ئەم
بەکتریایانە هەبێت، بەڵام خواردنی ماست و هەنگوین یارمەتیدەرە لە پاراستنی ئەم
بەکتریایانە لە ناو ریخۆڵەکاندا".
زیاتر: توێژەران توێژینەوەیەکیان لەسەر 36 کەس ئەنجامدا کە ماستیان
لەگەڵ شەکردا خواردووە، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە هەنگوین کاریگەرتر بووە لە
پاڵپشتیکردنی مانەوەی بەکتریا سوودبەخشەکان بە بەراورد بە شەکر، ئەمەش ئەوە
پشتڕاست دەکاتەوە کە هەنگوین تەنها شیرینکەر نییە، بەڵکو سوودی تەندروستیی زۆری
هەیە.