بابەتی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری سەر وەزارەتی
دارایی و ئابووری دەڵێت:" بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینانی هێزەکانی
یەکەی 70 درا".
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری سەر وەزارەتی
دارایی و ئابووری باسی لەوەکرد:" خەرجکردنی
مووچەی ئەو توێژە وەک کۆتا مانگ هاوشێوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەسەر بەرپرسیارێتی وەزیری
دارایی خەرجکراوە ".
روونکردنەوەی زیاتر: وەزارەتی دارایی ئاماژەی
بەوەکرد:" بۆ مانگەکانی داهاتوو هەر کێشەیەک بۆ مووچەکانیان دروست ببێت کە لە
گەنجینەی دووی سلێمانی مووچەیان بۆ خەرجدەکرێت، لەئەستۆی بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی
هێزەکانی حەفتایە، کە زیاتر لە 10 ساڵە هەماهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە
بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت".
ئەمەش هەیە: وەزارەتی دارایی وتیشی:" بەپێی یاسای
چاکسازی پێویست بوو لە دوای مانگی حەوتی ساڵی 2020 ئەو خانەنشینانەی دۆسیەی دروستیان
هەیە دۆسیەکانیان بخرایەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لەوەزارەتی دارایی و
ئابووری".
ئەمەشی وت: ئەوە
تێبینی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستانە و نابێت هیچ
خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری
هەرێمی کوردستان مووچە وەربگرێت.