بابەتە سەرەکیەکە: ئەمشەو وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ بە بەڕێوەچوونی شەش یاریی دەستپێدەکات و ریاڵ مەدرید بۆ پارێزگاریکردن
لە نازناوەکە رووبەڕووی شتوتگارتی ئەڵمانی دەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێوازی
بەڕێوەچوونی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ گۆڕاوە و لەم وەرزەدا 36 یانە بەشداریی دەکەن
و لە ئاستی یەکەم تاکو هەشتەم راستەوخۆ دەگەنە قۆناغی 16.
زیاتر: لە ئاستی نۆیەم تاکو 24 لە پاشکۆی خولەکە یاریی دەکەن و لەم
قۆناغەش هەشت یانەی دیکە دەگەنە قۆناغی 16 و ئەوانەی دیکە ماڵئاوایی دەکەن.
یاریەکان:
سەرەتا دوو یاری کاتژمێر 7:45 خولەکی ئێوارە ئەنجامدەدرێن:
یوڤێنتۆس رووبەڕووی
ئایندهۆڤن دەبێتەوە.
یۆنگ بۆیز بەرامبەر
ئاستۆن ڤیلا یاریدەکات.
دواتر چوار یاریی دیکە لە یەک کاتدا لە کاتژمێر 10:00 ئەنجامدەدرێن:
بایرن میونشن رووبەڕووی دینامۆ زەگرەب دەبێتەوە.
ریاڵ مەدرید بەرامبەر شتوتگارت.
ئەیسی میلان و لیڤەرپوول.
سپۆرتینگ لێشبۆنەی پورتوگالی و لیلی فەرەنسی.