بافڵ جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ ئەبوبەکر باسی چییان کرد؟

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: ئەمڕۆ سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی پارێزگای سلێمانی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی گشتیی و سەقامگیریی و بوژاندنەوەی ئابوریی و بایەخی پارێزگای سلێمانی و دەسکەوت و ئەرکەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی کرا".

ئەمەشی وت: پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکێکی دیکە بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا