چی روویدا: بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بایۆمەتری بۆ
مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەوەی ناویان بخرێتە ناو لیستی
مووچەی مانگی ئەیلولەوە.
کێ وتی: عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت:" بڕیارە لە
رۆژی یەکشەممەوە تاکو کۆتایی ئەو هەفتەیە سەرجەم پەروەردەکان لە پارێزگا و ئیدارە
سەربەخۆکان و قەزاکان کارەکانیان تەواو بکەن و بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی وانەبێژ
بکرێت و تەواو ببێت".
ئەمەشی وت: بە
تەواوکردنی بایۆمەتی مامۆستایانی وانەبێژ، ناویان دەخرێتە ناو لسیتی مووچەی مانگی
نۆوە.