بابەتی سەرەکی: شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لە ئێوارەی
ئەمڕۆوە تاکو سبەی شەپۆلێکی بارانبارینی پاییزە بە رێژەی جیاواز ناوچە جیاجیاکانی
هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کێ وتی: محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی دەڵێت:" به‌هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی
ده‌ریای ڕه‌ش له دره‌نگانێكی ئێواره‌ی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممەوە حاڵه‌تی ناسه‌قامگیری
كه‌شوهه‌وا له ناوچه شاخاوییه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێدەكات".
ئەمەشی وت: سبەی
کاریگەری ئەو نزمەپاڵەستۆیە زیاتر دەبێت و ئه‌گه‌ری تاوه باران و هه‌وره بروسكه‌ی
ناوبه‌ناوی مامناوه‌ند له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانی زاخۆ، هه‌ولێر، دهۆك، سۆران، كۆیه،
رانیه، قه‌لادزێ، دوكان، بارزان، شیلادزێ، ئامێدی، ئاكرێ، چۆمان و چه‌مچه‌ماڵ هه‌یه.
زیاتر: شەپۆلەکە
به‌شێوه‌ی نمه باران و دڵۆپه بارانی زۆر كه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر شارەکانی
سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و ئیدارەی گه‌رمیان ده‌بێت.