چی روویدا: به‌بڕیاری
بافڵ جەلال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، قادر عه‌زیز ئەندامی
مەكتەبی سیاسی پێشووی ئەو حزبە وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
زانیاری تایبەت:
بەپێی بڕیارێك، كە واژۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی
لەسەرە و لە 15ی ئەم مانگە دەرچووە، قادر عه‌زیز وەک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی
دیاریکراوە.
ئەمەش هەیە: قادر عەزیز، لە ساڵی 1954 لە گوندی سێ بیرانی
شاری هەولێر لەدایکبووە و سكرتێری پێشووی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بوو، دواتر
بووە بە دامەزرێنەر و سكرتێری حزبی ئایندەی كوردستان، بەڵام دوای یەكگرتنی حزبەكەی
لەگەڵ یەكێتی، بووە ئەندامی مەكتەبی سیاسی.