شەش تیرۆریستی داعش لە کەرکوک کوژران

عێراق 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا شەش تیرۆریستی داعشن کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەیەکی باڵای ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە بووە.

کێ وتی: فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت:" دوای چاودێریکردنی چڕی دەزگای هەواڵگری عێراق بۆ ماوەی دوو مانگ، توانرا لە سنووری کەرکوک لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی F16وە سێ گورزی کوشندە لە تیرۆرستیانی داعش بدرێت".

ئەمەشی وت: لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا شەش تیرۆریست کوژران، لە ناویشیاندا (عومەر سەڵاح نەعمە) ناسراو بە (ئەبو خەتاب) هەبووە، کە یەکێک بوو لە مەترسیدارترین فەرماندەکانی داعش و ئامری بەناو کەرتی ئالبوحەمدان بوو لە ویلایەتی کەرکوک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا