فڕۆکەیەکی هاوکاری عێراق گەیشتە لوبنان

عێراق 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەیەکی فریاگوزاری پزیشکی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی بەیروت.

سەرچاوە: پێگەی سۆمەریە نیوز بڵاویکردەوە: فڕۆکەکە بە ئامادەبوونی نەدا مەجول راوێژکاری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە بەیروت و فیراز ئەبیەز وەزیری تەندروستی لوبنان، لە بەیروت نیشتووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەیشتنی ئەو هاوکارییەی عێراق پەیوەستە بەو زنجیرە هێرشەی لە رێگەی پەیجەر(بێتەل)ەکانیانەوە کرایە سەر ژمارەیەک هاوڵاتی لوبنان کە دەوترێت ئەندامی حزبوڵان، رووداوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 10 کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا