وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات

عێراق 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بابەتی سەرەکی: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات کە لە کات و وادەی دیاریکراودا مووچەکانیان دابەشدەکرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت:" ئەو دەنگۆیانەی بە ناوی وەزیریی داراییەوە باسیان لەوە دەکرد کە گوایە وەزارەتەکە بۆ مانگەکانی داهاتوو ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات، دوورن لە راستییەوە و وەزیری دارایی هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە ".

ئەمەشی وت: وەزارەتی دارایی پابەندە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، سوودمەندبووانی چاودێری کۆمەڵایەتی و سەرجەم کارمەندانی ‌هێزە ئەمنییەکان لە وادەی دیاریکراودا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا