بابەتە سەرەکیەکە: چەند
بژاردەیەک هەیە کە دەتوانێت دەمارەکان بەهێز بکات لەوانە ڤیتامینەکان یەکێک
لە گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی پاراستنی
تەندروستی دەمارەکانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پسپۆران دەڵێن: ڤیتامینەکان رۆڵ و گرنگی
زۆریان هەیە لە چالاکیەکانی جەستەی مرۆڤ و یەکیک لە سودەکانی پاراستنی تەندروستی
دەمارەکانە، ئەمەش بەهۆی رۆڵی گرنگی ڤیتامینەکان لە دروستکردنی هەندێک لە دەمارە
گوێزەرەوەکان.
ڤیتامینەکان:
- ڤیتامینەکانی B: گرنگن بۆ کارکردنی کۆئەندامی دەمار، کەمی لە
جەستەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکانی دەست و قاچ.
- ڤیتامین E: یارمەتی
رێکخستنی کارکردنی کۆئەندامی دەمار دەدات.
- ڤیتامین C: یارمەتی نەهێشتنی دڵەڕاوکێ دەدات و
پاڵپشتی تەندروستی مێشک دەکات.
- ڤیتامین A: پێویستە بۆ گەشەکردنی ئاسایی ناوەندە
کۆئەندامی دەمار و بینینی تەندروست.