دوای 10 ساڵ لە رفاندنی کچێکی ئێزیدی رزگار دەکرێت

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای هەواڵگریی عێراق، رزگارکردن و گەڕاندنەوەی کچێکی دیکەی ئێزدی بۆ وڵاتەکە راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای هەواڵگریی عێراق بڵاویکردەوە: دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر کچێکی ئێزدی کە لە چوارچێوەی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014 رفێنرابوو و وە گواسترابوویەوە بۆ وڵاتێکی هەرێمی.

ئەمەش هەیە: هێزەکانمان توانیان کچەکە بدۆزنەوە و رۆژی چوارشەممەش گەڕێندرایەوە بەغدا و رێكکارەکان بۆ رادەستکردنەوەی بە کەسوکارەکەی دەستیانپێکردووە.

زیاتر: کچەکە ناوی فەوزییە ئەمین سیدۆیە و پڕۆسەی گەڕاندنەوەشی بە بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە هاوکاریی وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رزگاربووانی ئێزدی بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا