کەسێک بەتۆمەتی دزینی 387 ملیۆن دینار دەستگیرکرا

کوردستان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بەتۆمەتی دزینی 387 ملیۆن دینار دەستگیرکرد.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 387 ملیۆن دیناری لەماڵەکەیدا لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی".

زیاتر: تۆمەتبار (م، ع، ف) لەدایکبووی 1979 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو ئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا