چی روویدا: کۆمەڵێ
دادگەری لە سلێمانی دەستی بە بانگەشەی هەڵبژاردن کرد و عەلی باپیر وتی" ئەو
دەسەڵاتەی زوڵم و ستەم دەکات ڕایانبگرین".
راگەیەندراوی
فەرمی: عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی دادگەری دەڵێت:" هەرێمی کوردستان ئێستا
نیوەی ڕووبەرەکەی ماوە، و ئەو نیوەیەی ماوە زۆر بێهێزبووە و ئەو جۆرە مامەڵەیە
ڕانەگرین زیاتر بێهێز دەبێت، ئەویش دەبێت شەرعیەت بۆ دامەزراوەکان بگەرێنینەوە".
ئەمەشی وت: دەبێت
هاوڵاتییان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، چونکە ئەوانەی پێشتر دەنگیان
نەدەدا زۆر زیاتربوون لەوەی دەنگیان داوە.
ئەمەش هەیە:
بڕیارە رۆژی 20ی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان بەڕێوەبچێت.