بومەلەرزەیەک لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران روویدا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

چی روویدا: ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلەی رێختەر لە نزیک سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران روویدا.

كی وتی: دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق دەڵێت:" بوومەلەرزەکە کاتژمێر 4:54 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و چەقی بومەلەرزەکە 22 کیلۆمەتر لە سنورەکانی نێوان عێراق و ئێران بووە، 40 کیلۆمەتریش لەناوەندی شاری هەڵەبجە دوور بووە".

ئەمەشی وت: بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو سنوورە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا