یەکێتی مامۆستایان: تەنها بە تەوتین كێشەی موچە كۆتایی دێت

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان  رایگەیاند، پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن، تەنها بە تەوتین كێشەی موچە كۆتایی دێت.

راگەیەندراوی فەرمی: لیستی سەوزی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند: لە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچە، وەك یەكێتی مامۆستایان باوەڕی تەوامان بەوە هەبوو، تەنها بە تەوتین كردن كێشەی موچە كۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە، پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن.

ئەمەش هەیە: خۆشبەختانە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند: "وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەژماری من رەتدەكەینەوەو پشتیوانی لەتەوتین كردنی موچەكان لە بانكە حكومییەكانی سەر بە مەركەز دەكەین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

مامۆستایانی دڵسۆز و خۆنەویست، لە دوای دەرچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچە، وەك یەكێتی مامۆستایان باوەڕی تەوامان بەوە هەبوو، تەنها بە تەوتین كردن كێشەی موچە كۆتایی دێت، بۆیە بەردەوام داوامان لە هەموو لایەنەكان كردووە، پشت لە هەژماری من بكەن و پشتگیری پڕۆسەی بە بانكیكردن لە بانكە حكومییەكان بكەن.

خۆشبەختانە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند: "وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەژماری من رەتدەكەینەوەو پشتیوانی لەتەوتین كردنی موچەكان لە بانكە حكومییەكانی سەر بە مەركەز دەكەین".

 ئەوەی راستی بێت ئەو هەڵوێست و بڕیارە رێك رەنگدانەوەی داخوازییەكانی زۆربەی مامۆستایانە لەهەرێمی كوردستان، چونكە پێیان وایە بەهەژماری من كێشەكان كۆتایی نایەت و هیچ سودیشی لێ ناكەوێتەوە.

بەڵام بە تەوتین كێشەكان كۆتایی دێن و لەزۆر بواریش سوود مەندبوونی تێدایە، بۆیە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ئەو بانگەوازە مێژوییەی كاك بافڵ دەكەین، دەشخوازین لایەنەكانیتریش پشتگیری بكەن، بۆ ئەوەی بە یەكجاری كێشەی پاشەكەوت و لێبڕین و پێنەدان و بەبارمتەگرتنی موچەی مامۆستایان بۆ بەرژەوەندی تایبەت كۆتایی پێبێت و بكەوێتە سەر شاڕێگەی خۆی.  

                      

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا