بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند،
زیاتر لە 970 کۆچبەر کەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە کە زۆرترین ژمارەیە لە ئەمساڵدا و 51 کۆچبەریش گیانیان لەدەستداوە.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای
لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند: دوایی تەواوی بەربەست و یاساکانی دژ بە
هاتنی کۆچبەری نایاسایی، بەڵام بەزاندنی کەناڵی ئینگلیز لەلایەن کۆچبەرانەوە بەردەوامە.
ئەمەشی وت: بەپێی
ئامارەکان، بەگشتی 973 کۆچبەر بە 17 بەلەم رۆژی شەممە کەناڵی ئینگلیزییان
بەزاندووە کە بەرزترین ژمارەی رۆژانەیە لە ئەمساڵدا.
چی دیکە: ئەمە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رایانگەیاند: چوار
کەس لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵەکە لە رۆژی شەممەدا
گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر: کۆی گشتی ژمارەی مردووان لە ئەمساڵدا 51 کەسە، لەکاتێکدا لە
ساڵی 2023 ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە 12 کەس بووە.