نێچیرڤان بارزانی: گەلی کوردستان شایستەی خزمەتکردنی زیاترە لەوەی کە ئێستا هەیە

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: جێگری سەرۆکی پارتی رایگەیاند، تەنها ئەو کەسانەی خۆیان لە بەرپرسیارەتی دەدزنەوە بێ کەم و کوڕین، ئەوەی لای ئێمە ئاشکرایە ئەوەیە، کە بێ کەم و کوڕی نین.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی لەمیانی هەڵمەتی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر رایگەیاند: هەموو ئامانجی گەلی کوردستان بە شەو و رۆژێک نایەتە دی، دەزانین کەش و هەوای کوردستان و پرۆسەی سیاسی لەو کەش و هەوایە ئاسان نەبووە.

ئەمەشی وت: ئێمە بە بەرپرسیارەتی خۆمان دەزانین کەم و کوڕییەکانی کارکردنمان دەست نیشان بکەین، چارەی گونجاویان بۆ بدۆزینەوە، بەخۆماندا بچینەوە تا بزانین لە چ بوار و ئاستێک بە باشرین شێوە گۆڕانکاریی بکەین خزمەتی هاوڵاتییانمان بکەین.

چی دیکە: دەبێت وەک مەشخەڵی نەورۆز، کوردستان رۆژ بە رۆژ بەردەوام بێت لە پێشکەوتن و لە نوێکردنەوەی هیوا بۆ گەلی کوردستان، بۆ هەموو ئەوانەی کە باوەڕیان بە ئازادی و دادپەروەری و شکۆمەندی کوردستان هەبوو.

زیاتر: تێکدانی هەرێمی کوردستان مافی هیچ کەس و لایەنێک نییە و هەمووان بەرپرسن لە پاراستنی خاکی کوردستان و میللەتەکەی و گەلی کوردستان شایستەی خزمەتکردنی زیاترە لەوەی کە ئێستا هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا