" حکومەت بەردەوام لە هەوڵدایە عێراق لە مەترسی جەنگ دووربخاتەوە "

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، حکومەت بەردەوام لە هەوڵدایە مەترسیی جەنگ لە وڵاتەکە دووربخاتەوە و بەبێ دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دۆخی ئێستای ناوچەکە چارەسەر ناکرێت.

لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی: حکومەتی عێراق بەردەوام هەوڵی ناوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی داوە بۆ دوورخستنەوەی عێراق لە مەیدان و مەترسی جەنگ و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق.

ئەمەشی وت: حکومەت پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوخۆ و دەرەوە هەیە و پەیامی خۆی بە روونی ناردووە کە ناسەقامگیریی عێراق کەشێکی نەرێنی لیدەکەوێتەوە، بەجۆرێک کە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاکانی دەگەیەنێت لە رووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە.

زیاتر: قەیرانەکە نێودەوڵەتییە و هیچ وڵاتێک و لایەنێک ناتوانێت چارەسەری بکات بەبێ دەستێوەردانی نێودەوڵەتی  و جیهانی یاخود ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا