عێراق: هیچ مەترسییەک لەسەر ئایندەی خۆراک نییە

عێراق 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، سەرجەم پێداویستیە خۆراکیەکان تاوەکو ساڵێک مسۆگەرکراون و هیچ مەترسییەک لە ئایندەی خۆراک لە ئارادانییە.

لێدوانی فەرمی: ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند: کارە لە پێشینەکانی حکومەت چاکسازیی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و پەرەدانە بە پرۆژە پیشەسازی و کشتوکاڵی و خزمەتگوزارییەکان.

ئەمەش هەیە: عێراق توانای گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی هەیە بە شێوەیەک بگات بە ئاستە جیهانییەکان و هەمەجۆری لە داهات بهێنێتە کایەوە.

زیاتر: هاوڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، پێداویستیە خۆراکیەکان بۆ ماوەی ساڵێک مسۆگەرکراون و کۆگاکان خۆراکی پێویستیان تێدایە وهیچ مەترسییەک لە ئایندەی خۆراک لە ئارادانییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا