راگەیەندراوی فەرمی:
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە: هێزەکانی حزبوڵای لوبنانی تەنها ئەمڕۆ 135 مووشەکیان
ئاڕاستەی خاکەکەمان کردووە.
لەلایەکی دیکەوە:
حزبوڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەکرد: ئەو هێرشانەمان وەکو هاوسۆزییەک بۆ گەلی فەڵەستین
دەستپێکردووە و تاوەکو ئاگربەست لە غەززە دەستەبەر نەکرێت هێرشەکانمان ناوەستێنین.
ئەوەی پیویستە بیزانیت:
ماوەی ساڵێکە و لەدوای دەستپێکی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، بە نزیکەیی هەموو
رۆژێک ئاڕاستەکردنی مووشەک لەنێوان حزبوڵای لوبنانی و ئیسرائیل روویداوە.