بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئیسرائیل
نابێت ئیرادەی ئێمە تاقیبکاتەوە، نە پەلە دەکەین و نە دوادەکەوین لە وەڵامدانەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران
رایگەیاند: وەک رێبەری باڵا ئاماژەی
پێکرد، ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی ئەقسا ئەزموونێکی تاڵ و شکستێکی قورسی بەسەر ئیسرائیلدا
سەپاند و شکستێکی قەرەبوو نەکراوە بوو.
ئەمەشی وت: بە
وردی چاودێری هەموو جوڵەیەک دەکەین و لە هەر لێدانێک دەکۆڵینەوە، هەر هێرشێک بۆ سەر
وڵاتەکەمان رووبدات، وەڵامی ئێمە لە پێشوو بەهێزتر دەبێت.
زیاتر: ئامۆژگاری
ئیسرائیل دەکەین نابێت ئیرادەی ئێمە تاقیبکاتەوە، نە پەلە دەکەین نە دوادەکەوین لە
وەڵامدانەوە.