بابەتە سەرەکییەکە: لێپرسراوی
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دەڵێت، پارتی لە دۆخێکی شڵەژاودایە.
لێدوانی فەرمی: قوباد
تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: لەناو
خزمانی حەوزی شێروێت و دەڤەری مەنگوڕایەتی ڕوونم کردەوە کە ئەمجارەیان پارتی لە
دۆخێکی شڵەژاودایە.
بۆچی: چونکە هەم ناتوانێت وەک جاران دەنگی ساختە بخاتە ناو سندوقەکانی
دەنگدانەوە و هەم تووشی بووە بە تووش یەکێتییەکی بەهێزەوە کە بە سەرۆکایەتی بافڵ
جەلال تاڵەبانی ستۆپی بە پارتی کردووە و هاوسەنگی هێزی گەڕاندووەتەوە بۆ کوردستان
و بە دەنگی خەڵکیش رێڕەوی حکومڕانی راست دەکاتەوە.