وەزیری دەرەوەی ئێران دەچێتە سعودییە

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سبەی چوارشەممە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودییە دەکات.

کێ وتی: باڵیۆزی ئێران لە سعودییە رایگەیاند: ئامانج لە سەتردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە بوارە جیاجیاکاندا.

هاوکات: لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات و باس لە پرسە گرنگەکانی ناوچەکەش دەکات کە دیارترینیان دۆخی غەززە و لوبنانە، هەروەها باس لە ناردنی هاوکاری بەپەلە دەکرێت بۆ لێقەوماوانی ئەو دوو شوێنە.






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا