بابەتە سەرەکییەکە:
سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر دیمەشق ئەنجامدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە،
دەوترا بەشێک لە قوربانییەکان خەڵکی دەرەوەی سوریان.
لەلایەکی ترەوە:
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریا ئاماژەی بەوەکرد: تاوانەکەی ئیسرائیل
شەرمەزار دەکەین، هەروەها هیچ هاوڵاتییەکی ئێرانی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمشەودا
نەبووەتە قوربانی.
ئەوەی دەوترێت: سوپای
ئیسرائیل لە هێرشەکانی ئەمشەویدا باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە دیمەشق بە ئامانج
گرتووە و تیایدا حەوت کەس بوونەتە قوربانی کە بەشێکیان ژن و منداڵن، هەروەها 11
کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشتر: چەند جارێک فەرماندە
و بەرپرسانی ئێران، لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا لەناو خاکی سوریا بوونەتە
قوربانی.