ئێران مانگی دەستکردی نوێ رەوانەی ئاسمان دەکات

جیهان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: یەکەی بۆشایی ئاسمانی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران بە نیازە مانگی دەستکردی "نور 4" رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات.

لێدوانی فەرمی: عەلی جەعفەر ئابادی فەرماندەی یەکەی بۆشایی ئاسمانی سوپای پاسداران رایگەیاند: مانگی دەستکردی نور 4 بەمزوانە هەڵدەدرێت بۆ ئاسمان و چالاکییەکانی بۆ پشتیوانی لە بەشەکانی دیکەی سوپای پاسداران دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی دەستکردی نور 3 توانای دابینکردنی وێنە بە روونی پێنج مێگاپێکسڵ لە دووری 500 کیلۆمەتر لە زەوییەوە هەیە و ئەم جۆرە نوێیەی مانگە دەستکردەوە زۆر پێشکەوتووتر دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا