بابەتە
سەرەکیەکە: ئیسرائیل چاوەڕێی وەڵامی ئەو پێشنیازانە دەکات، کە ئاراستەی لوبنانی
کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاگربەست.
سەرچاوە:
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل ئێران گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست،
بەڵام هەڵسەنگاندن دەکات بۆ پێشنیازەکان، سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی حیزبوڵا
دوای رێککەوتنەکە.
زیاتر: رەشنووسەکە
پێکهاتووە لە نۆ خاڵ کە ئیسرائیل ماف بە خۆی دەدات، بەرگری لە خاکی خۆی بکات لە ئەگەری
هەر هێرشێک بکرێتە سەری.
چی تر: هێزەکانی
ئیسرائیل لە ماوەی حەوت رۆژ دەکشێنەوە و سوپای فەرمی لوبنان جێیان دەگرێتەوە.
ئەمەش هەیە:
بەپێی بڕیارنامەی 1701، هەموو جۆرە مامەڵەیەکی چەک دەبێت لە ژێر چاودێری حکومەتی
لوبناندا بێت، و حکومەت پابەند دەکرێت بە سەرپەرشتیکردن وهەڵوەشاندنەوەی ئەو
دامەزراوانەی نایاسایین و چەک بەرهەم دەهێنن.
لەگەڵ ئەوەشدا:
لە ماوەی 60 ڕۆژدا دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە، لوبنان دەبێت هەر گرووپێکی
سەربازیی نافەرمی لە باشووری وڵات لە چەک دابماڵێت.