ئەمریکا چۆن خەونی سەربەخۆیی فەلەستینییەکانی لەناو برد؟

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ 15ی نۆڤەمبەر رۆژی سەربەخۆیی فەلەستینە و بۆ زۆر کەس جێگەی سەرسووڕمانە، ئەمساڵیش بۆ دووەم ساڵ لەناو جەنگدا یادی دەکەنەوە.

سەرچاوە: رۆژنامەی The new arabـی بەریتانی  بڵاوی کردووەتەوە، راگەیاندنی سەربەخۆیی فەلەستین لەلایەن شاعیری بەناوبانگی فەلەستینی مەحموود دەروێش نووسراوە، لە ساڵی 1988 لە پایتەختی جەزائیر یاسر عەرەفات سەرۆکی پێشووی فەلەستین پشتیوانی لێکردووە و بڵاوی کردووەتەوە.

زیاتر: راگەیەنراوەکە نوسرابوو " ئەنجوومەنی نیشتمانی بە ناوی خودا و بە ناوی عەرەبی فەلەستینی، دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین لەسەر خاکی فەلەستین رادەگەیەنین کە ئۆرشەلیمی پیرۆز پایتەختی بێت."

چی تر: گفتوگۆی پەسەندکردنی سەربەخۆیی لەلایەن عەرەفاتەوە لە ساڵی 1987 دەستی پێکرد و لە ئەیلوولی 1993 بە رێکەوتنی ئۆسلۆ کۆتایی پێهات.

ئەمەش هەیە: رێکەوتنی ئۆسلۆ کە لەلایەن عەرەفات و سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی ئیسرائیل ئیسحاق رابین واژۆ کرا، مەبەست لێی ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی بەڵام نەکرا.

کێ پاڵپشت بوو: لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، 146 وڵات وەک دەوڵەت دانیان بە فەلەستیندا نا، بەڵام لەلایەن دژایەتیکردنی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئەندامێتی رەتکرایەوە و پاڵپشتی نەکرا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا