بابەتە سەرەکیەکە: بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل سەرەتای مانگی داهاتوو لەبەردەم دادگای ناوەندی قودس دادگایی دەکرێت.
سەرچاوە: دەزگای تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویکردووەتەوە: بڕیارە رۆژی 2ـی
مانگی داهاتوو بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دادگای ناوەندی قودس
بە تۆمەتی تێوەگلانی لە گەندەڵی دادگایی بکرێت.
زیاتر: ناتانیاهۆ پێشتر لە ڕێگەی تیمی پارێزەرەکانییەوە داوای کردووە،
دادگاییکردنەکەی بۆ نزیکەی 10 هەفتە دوا بخرێت، بەڵام دادگا داواکەی رەتکردوەتەوە.
چی تر: نەتەنیاهۆ لە داواکارییەکەیدا بۆ دادگا پاساوی ئەوەی
هێناوەتەوە کە نەیتوانیوە خۆی ئامادە بکات بۆ رۆژی دادگایی بەهۆی سەرقاڵبوونی بە
کۆبوونەوەکانی تایبەت بە جەنگی وڵات.