بابەتە
سەرەکیەکە: لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسرائیل، شەڕ
و ئاژاوە لە نێوان هاندەرانی هەردوولا دروست بوو.
سەرچاوە: فرانس
پرێس بڵاوی کردووەتەوە: هەردوو یانە لە یاریگەی ستەید دی فرانس لە شاری پاریس
رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، دوای دەستپێکردنی یارییەکە، گرژی لەنێوان هاندەرانی
هەردوو هەڵبژاردە دروست بوو.
زیاتر: لە
تۆمارە ڤیدیۆییەکان دەردەکەوێت، هاندەرانی هەردوولا پەلاماری یەکتر دەدەن، تا
ئێستا 40 کەس لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
چی تر: حکومەتی
فەرەنسا نزیکەی چوار هەزار پۆلیس و هێزی ئاسایشی لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگەکە
جێگیر کردبوو.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: لە چەند هەفتەی رابردوودا لە ئەمستەردامی هۆڵەندا، لە یاریی نێوان یانەی
ئەیاکسی هۆڵەندی و ماکابی تەلئەڤیڤی ئیسرائیلی، هاندەرانی یانە هۆڵەندییەکە لە
دەرەوەی یاریگە هێرشیان کردە سەر هاندەرانی ماکابی و لێیاندان.