شۆلتز و پووتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی چیان کرد؟

جیهان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ دوای دوو ساڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی رووسیا، لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، گفتوگۆیەکی یەک کاتژمێریان ئەنجامدا.

راگەیەندراوی فەرمی: وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: شۆلتز داوای کشانەوەی هێزەکانی رووسیا لە ئۆکراینا کردووە، و پشتیوانی بەردەوامی ئەڵمانیای بۆ ئۆکراینا دووپات کردووەتەوە.

زیاتر: ئۆلاف شۆلتز راوێژکاری ئەڵمانیا داوای لە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پووتین کردووە، وتووێژ لەگەڵ ئۆکراینا دەست پێ بکات .

چی تر: ئەم بانگەوازە لە کاتێکدایە کە ئۆکراینا رووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بووەتەوە بەهۆی کەمی چەک و سەربازەوە، هێزەکانی رووسیاش بە بەردەوامی پێشڕەوی دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەڵمانیا گەورەترین پاڵپشتی دارایی ئۆکراینایە و گەورەترین دابینکەری چەکە لە دوای ئەمریکا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا