بابەتە سەرەکیەکە:
بەگوێرەی راپۆرتێکی بانکی جیهانی، لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵا لە 13
مانگی رابردوودا، 8.5 ملیار دۆلار زیان بە ئابووری لوبنان گەیشتووە.
لێدوانی فەرمی: بانکی جیهانی لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت: پێشتر
لوبنان بەهۆی چەند ساڵێک لە دروست بوونی قەیرانی ئابووریی، زیانی سێ ملیار و 400
ملیۆن دۆلاری لێکەوتووە، ئێستاش بە بڕی پێنج ملیار و 100 ملیۆن دۆلار، زیان بەر ژێر
خانی ئابووری کەوتووە.
زیاتر: گەشەی راستەقینەی بەرهەمی ناوخۆیی لوبنان لە ساڵی
2024 بە بڕی 6.6٪ دابەزیوە.
چی تر: نزیکەی 166 هەزار کرێکار کارەکانیان لەدەستداوە و
نزیکەی 100 هەزار خانووش بەشێک یان بە تەواوی زیانیان بەرکەوتووە، بە بەهای 3.2 ملیار
دۆلاریش زیان بەر بازرگانی و کشتوکاڵی لوبنان کەوتووە.