بابەتە
سەرەکیەکە: شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند، هەر کەسێک بە هەڵە وەڵامی
پرسیارەکانی تیمەکانی سەرژمێری بداتەوە سزا دەدرێت.
کێ
وتی: هاوڕێ تۆفیق شارەزای بواری هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند: پێویستە ئەو
كەسانەی لە سەرژمێری زانیاری بە تیمەكان دەدەن، راست و دروست وەڵام بدەنەوە، چونكە
بە پێچەوانەوە بە پێی یاسا سزای لەسەر دەبێت.
زیاتر:
ئەگەر هاووڵاتی زانیاریی ناڕاستی بە مەبەست پێشكەش بە تیمەکان کرد، بەپێی یاسا زیندانی دەكرێت
بۆ ماوەیەك كە لە 7 ساڵ زیاتر نەبێت و لەگەڵیدا سزای دارایی دەدرێت كە لە 5 ملیۆن دینار
كەمتر نەبێت و لە 10 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت.