بابەتە
سەرەکیەکە: ئەدهەم بارزانی سەبارەت بە سەرژمێری و گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ناچە
جێناکۆکەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامی
فەرمی: ئەدهەم بارزانی رایگەیاند: ئەرکی هەمومانە بیر لە هیچ نەکەینەوە جگە لە رزگارکردنی
ئایندەی میلەتەکەمان نەبێت و شوناسی کورد رزگار بکەین لەو بەرنامەیەی کە بۆمان
داڕێژراوە لەو سنورانە پێش تەتبیع و جێبەجێنەكردنی مادەی 140 دەستوری عێراق .
زیاتر:
تکا لە خوشکان و برایانی کورد لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم دەکەم
بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان بۆ سەرژمێری و بەڕۆحێکی کوردانەوە بەشداربن لەو پرۆسە
گرنگە.
دەقی
پەیامەکە:
بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان, جەماوەری
سەربەرزی کوردستان, هاوڵاتیان
و کەس و کارمان لە ناوچە جێناکۆکەکان;
میلەتەکەمان
بەگشتی و کەسوکارمان بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان
لەبەردەم سەرژمێریەکی گرنگ و چارەنوس سازدان ، سەرباری ئەوەی کە بەداخەوە حکومەتی
هەرێمی کوردستان بەگشتی و وەزارەتی پەروەردە بەتایبەتی ھندێك بەربەستی بۆ
گەڕانەوەتان درەوستکردوە بەتایبەت پابەندکردنی خوێندکارەکانتان بە تاقیکردنەوە و
دەوامی فەرمی لەناوەندەکانی خوێندن بەهۆی ڕانەگەیاندنی پشوو لەناوچەکانی تری
هەرێمی کوردستان .
بۆیە
ئەرکی هەمومانە بیر لە هیچ نەکەینەوە جگە لە ڕزگارکردنی ئایندەی میلەتەکەمان نەبێت
و نفوزی کورد ڕزگار بکەین لەو بەرنامەیەی کە بۆمان داڕێژراوە لەو سنورانە پێش
تەتبیع و جێ بە جێ نە كردنی مادەی ١٤٠ دەستوری عێراق .
لە
هەمان کات تکا لە خوشکان و برایانی کورد لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم
دەکەم بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان بۆ سەرژمێری و بەڕۆحێکی کوردانەوە بەشداربن لەو
پرۆسە گرنگە و چارەنوسی میلەتەکەمان ڕزگار بکەن و هەموو بەربەستەکان تێبپەڕێنن.