بابەتە
سەرەکیەکە: ده‌سته‌ی ئامار رایگه‌یاند، له سبه‌ینێوە بژمێره‌كان سه‌ردانی
گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.
راگەیەندراوی
فەرمی: ده‌سته‌ی ئاماری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: سه‌رژمێریی گشتی له
هه‌موو عێراق وله هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌پێی ئەو
قۆناغانەی کە ماون.
زیاتر:
بژمێره‌كانی سه‌رژمێری، له رۆژانی 17، 18، 19ـی تشرینی دووەم سه‌ردانی گشت شوێنه‌كان
ده‌كه‌ن، له شار و له گوند، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم، و هه‌موو خێزانه‌كان
تۆمار ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستی ئاسانكاری چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌ره‌تاییان لێ وه‌رده‌گیرێت.
قۆناغەکان:
1ـ
پڕكردنه‌وه‌ی تۆماری خێزان.
بژمێره‌كانی
سه‌رژمێری، له رۆژانی 17، 18، 19ـی تشرینی دووەم سه‌ردانی گشت شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له
شار وله گوند، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێم، و هه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن
وبۆ مه‌به‌ستی ئاسانكاری بۆ خێزانه‌كان وبۆ بژمێره‌كانیش له كاتی پڕكردنه‌وه‌ی
فۆرمی سه‌رژمێری چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌ره‌تاییان لێ وه‌رده‌گیرێت، وه‌ك جۆری
بینا، ژماره‌ی خیزانه‌كانی نێو بینا، ناوی سیانیی ئه‌ندامانی خێزان، ناوی دایك
وباوكی دایكی ئه‌ندامانی خێزان، په‌یوه‌ندیی كه‌سه‌كان به سه‌رۆكی خێزان، ڕه‌گه‌ز،
مێژووی له‌دایكبوونیان.
2ـ له رۆژانی 20 و 21ـی تشرینی دووەم قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نرێت.
پێویسته
هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانی سه‌رژمێری سه‌ردانی هه‌موو بیناكان
ده‌كه‌نه‌وه ودڵنیا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ی هیچ خێزانێك له‌بیر نه‌كرابیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دوای كاتژمێر 12 شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ـی تشرینی دووەم فۆرمی تۆماری خێزان داده‌خرێت وهیچ
خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئه‌و كاته.
3ـ له
ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌ندامانی خێزان (بۆ نموونه
هه‌بوونی له‌دایكبوون یان مردن) تۆمار ده‌كرێن وئه‌و خێزانانه‌ش كه پێشتر تۆمار
نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن وزانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
4ـ
پێویسته له‌م ماوه‌یه‌دا (واته: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ی مانگی تشرینی دووەم ) كارتی
نیشتیمانیی ئه‌ندامانی خێزان (یان ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی وهاوڵاتینامه بۆ ئه‌وانه‌ی
كارتی نیشتیمانییان نیه) وكۆبۆنی خۆراكی خێزان به‌رده‌ست بێت چونكه له‌كاتی سه‌ردانی
بژمێر، بۆ تۆماری زانیارییه‌كان لێیان داوا ده‌كات. هه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان له
ماڵه‌وه نه‌بێ له‌و ڕۆژانه به شێویه‌كی كاتی به هۆی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات به تایبه‌تی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر، پێویسته كارتی نیشتیمانی یان كۆپیه‌كه‌ی
ئه‌و كه‌سه هه‌بێ تاكو بنوسرێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی.
5ـ دوا
قۆناغ له 22ـی مانگ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن
ودیسان سه‌ردانی خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه بۆ مه‌به‌ستی تۆماركردنی زانیارییه‌كانی
پرسیارنامه‌ی سه‌رژمێری دوای سه‌ردانكردنی گشت خێزانه‌كان كاری مه‌یدانیی سه‌رژمێری
كۆتایی پێ دێت.
6ـ
زانیاریه‌كانی سه‌رژمێری نادرێ به هیچ لایه‌نێك چ حكومی یان ناحكومی وبه پێی
یاسا رێگه پێندراوه. بۆیه، هاوكاری هاووڵاتیان بۆ تیمه‌كانی سه‌رژمێری سوودی بۆ
خۆیان ئه‌بێ به پله‌ی یه‌كه‌م چونكه له ئه‌نجام حكومه‌ت ئه‌توانێ زیاتر خزمه‌ت
بگه‌ینێ به پشت به‌ستن به داتای وورد.
7ـ سه‌باره‌ت
به سه‌رژمێری له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئاماژه به
نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران / سه‌رۆكایه‌تی دیوان ژ 5988 له
2024/11/14 ، نوسراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره 34160 له 14ـی مانگ و
فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره 364، هه‌مان ئه‌م
ڕێنوێنیه جێبه‌جێ ده‌كرێ وهاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه له‌وێ سه‌رژمێری بكرێن.