بابەتە سەرەکیەکە: ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، به‌غدا ئاماده‌نییه
موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ئه‌مساڵ بدات تاوەکو ئێستاش کێشەکانی لیستی موچە چارەسەر
نەکراون.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق دەڵێت، به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له مانگی 9
كۆتایی هاتووه و ته‌نها 700 ملیاری ماوه بۆ موچه.
ئەوەشی وت: ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به سه‌رۆك حکومەتی عێراق بكه‌ین ئه‌و سێ ترلیۆن
دیناره‌ی له ئیستسماری هه‌مانه و هیچمان بۆ نه‌هاتووه به‌شێكی بگوازرێته‌وه بۆ
موچه، ئەگەر ئەوە نەکرێت ئه‌وا موچه‌ی مانگی 11ی و 12 له‌لایه‌ن به‌غداوه نادرێت.
زیاتر: دەربارەی سەرژمێریش دەڵێت، رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له
سه‌رژمێری گشتیدا له له به‌شه بودجه‌ی 2026 بەکار دەهێنرێت، پشكی كورد ئێستا 12.67%ە بەڵام نازانرێت ئایا كه‌مده‌كرێته‌وه
یان زیاد ده‌كرێت.
ئەمەش هەیە: ئه‌م سه‌رژمێریه رێژه‌ی كورسی كورد بۆ په‌رله‌مانی عێراق دیارده‌كات
كه به‌پێی ده‌ستور هه‌ر 100 هه‌زار کەسێک كورسییه‌كی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی دانیشتوانی زیاد
نه‌كات ئه‌وا هه‌ر 63 كورسی ده‌بێت.