بابەتە سەرەکیەکە:
وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندنگا نێودەوڵەتییەکانی راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی
ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە چارەکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی AP سیستمی
ئەمەریکی لە خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان.
زیاتر: ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى
خوێندنى 2024-2025 لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان بە مەرج راگەیاند.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا؛
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى؛ ئەنجامى وەرگرتنى خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان ڕادەگەیەنێت
دوا بە دوای بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی دزەکردنی پرسیارەکانی (AP) سیستمی ئەمریکی لە خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان، کە بە نوسراویان ژمارە (5509) لە (2024/11/18) بەدەستمان گەیشتوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرەڕاى هەبونى پشوى فەرمى ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (2024/11/20)، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بە مەرج ڕاگەیاند.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان دەرچوانى خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیان دەتوان لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆکانى کوردستان وەربگرنەوە.