بابەتە
سەرەکیەکە: پاراستنی چاوەکانت لە فشاری پەیوەندیدار بە شاشە زۆر گرنگە، بەتایبەتی
ئەگەر کاتژمێری زۆر بە بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەسەر بەریت.
زیاتر:
دکتۆر کۆسار عەلی رشید پزیشکی پسپۆڕيی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو، کۆمەڵێک رێنمایی گرنگ بۆ پاراستنی چاو لە کاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان بڵاوکردەوە.
رێنماییەکانی پاراستنی چاو لە تیشکی زیانبەخشی ئامێرەکان:
-هەر
20 خولەک جارێک سەیری شتێک بکە کە لە دووری 20 مەترەوە بێت بۆ ماوەی 20 چرکە. ئەمەش
یارمەتیدەرە بۆ ئارامکردنەوەی ماسولکەکانی چاو و ڕێگریکردن لە فشار.
-ڕووناکی شاشەکەت لەگەڵ ئاستی ڕووناکی دەوروبەرت بگونجێنە.
-قەبارەی
فۆنت زیاد بکە بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر چاو.
-کەمکردنەوەی
بەرکەوتنی ڕووناکی شین
-دڵنیابە
لە ڕووناکی دادەنیشیت.
-شاشەکەت
نزیکەی (٥٠-٦٠ سم) لە چاوەکانتەوە دوور بخەرەوە.
-دانانی
شاشەکە کەمێک لە خوار ئاستی چاوەوە دابنێ بۆ کەمکردنەوەی فشار.
-مرۆڤەکان
کەمتر چاویان دەتروکێنن کاتێک چاویان لە شاشەکانە، ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوە. خۆت
بیر بخەرەوە کە چاوت بتروکێنیت بۆ ئەوەی چاوەکانت شێدار بمێننەوە.
-ئەگەر چاوەکانت هەستیان
بە وشکبوونەوە یان خوران، ئەوا قەترەی چاو بەکاربهێنە.
-پشوی بەردەوام و سنووردارکردنی بەکارهێنانی شاشە پێش خەوتن بۆ ئەوەی
خەوەکەت تێک نەچێت.
-ساڵانە
سەردانی پزیشکی چاو بکە یان ئەگەر تووشی ناڕەحەتی بەردەوام، کاڵبوونەوەی بینین، یان
سەرئێشە بوویت .