مەزڵوم عەبدی: داعش پلان دادەنێت بۆ شکاندنی زیندانەکان

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، مەترسیی گروپە جیهادییەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی ئەو بنەمایانەی لەسەری دروستکراون تێکدەشکێندرێن.

لێدوانی فەرمی: مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ زە سەنی بەریتانی رایگەیاند: نەک تەنیا داعش، بەڵکو مەترسیی گروپە جیهادییەکان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی ئەو بنەمایانەی لەسەری دروستکراون تێکدەشکێندرێن.

ئەمەشی وت: داعش هێشتا مەترسییەکی جدییە لەسەر هەموو جیهان، نەک تەنیا سوریا، نزیکەی 60 هەزار چەکداری داعش و ئەندامانی خێزانەکانیان لە کەمپەکانی هۆل و رۆژ-دان.

چی دیکە: داعش پلان دادەنێت بۆ شکاندنی زیندانەکان، پلانی شکاندنی زیندانێکمان شکستپێهێناوە، ئەگەر داعش لەو هەوڵەیدا سەرکەوتوو بێت، ئەوا دەبێتە مەترسیی شەپۆلێکی گەورەی تیرۆر لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەشی.

ئەمەش هەیە: مەترسیی داعش لە کەمپەکان و زیندانەکاندا بەردەوامە لە زیادبوون و بەگشتی جووڵەیان زیادی کردووە و پێویستە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ شەڕکردن دژی داعش، ئەگەر بمانەوێت رێگری لە سەرهەڵدانەوەیان بکەین.

زیاتر: دەزانین بارودۆخێکی نوێ لە سوریا هەیە و ئێمەش مامەڵە لەگەڵ ئەو راستیە نوێیەدا دەکەین و پێویستە سوریا یەکگرتوو بێت و هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە، سوریا نابێت دابەشبکرێت و پێویستە مافی هەموو کەمینەکان پارێزراو بێت.

چی تر: ئەمریکا هاوکارمانە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ تورکیا، دەستەی تەحریر شام و سوپای نیشتمانی سوریا، بۆئەوەی بتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن لەپێناو داهاتووی سوریا دا.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سودانی کۆبوەوە

درێژتر لە هەواڵ 59 خولەک پێش ئێستا

کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت؟

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا