بابەتە
سەرەکیەکە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی
فەتح کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی گفتوگۆ بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی
کردەوە.
لێدوانی فەرمی:
دوا بە دوای کۆبونەوەکە هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باس لە كێشەكانی
نێوان هەرێم و بەغدا كران و بەم نزیكانە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەبێت
و تەنها كێشە لە موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوودا هەیە.
ئەوەشی وت: ئەو كێشانەی كە لە نێوان هەرێم و بەغدا هەیە تەكنیكین
كە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق موچە دەنێردرێت و دەبێت هەرێم داهاتی ناوخۆ
رادەست بكات.
هاوکات: لەبارەی
پرسی نەوتی كەركوك ئاماژەی بەوەکرد، هیچ كێشەیەك نییە لەوبارەیەوە ئەوە یەكلابۆتەوە
نەوتی كەركوك موڵکی حكومەتی فیدراڵییە هەرێم نابێت بیری لێبکاتەوە.