بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لە
سەردەمی ئیدارەی مندا بەهێزتربوە، نزیکین لە ئاگربەست لە غەززە.
لێدوانی فەرمی: جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: سه‌رده‌مێكی
نوێ ده‌ستیپێكردوه كه تیایدا كێبڕكێی توند له‌سه‌ر ئابوری و مافه‌كانی مرۆڤ و
بواره‌كانی دیكه هه‌یه، ئه‌مریكاش سه‌ركه‌وتوه و ئێمه له پێگه‌یه‌كی به‌هێزداین
له كاتێكدا نه‌یاره‌كانمان له دۆخێكی لاوازدان.
ئەمەشی وت: وڵاته‌كه‌مان
له سه‌رده‌می ئیداره‌ی من به‌هێزتربوه و زیاتر له جاران ئاماده‌كاریكردوه،
هاوپه‌یمانی نوێمان له ناوچه‌ی هیندستان و زه‌ریای هێمن پێكهێناوه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
ده‌ستدرێژیەکانی چین.
زیاتر:
ئێمه فشار ده‌كه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له غه‌ززه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک
وه‌زیرانی ئیسرائیل و ئه‌میری قه‌ته‌ر قسه‌مكردوه، خه‌ڵكی غه‌ززه ئێستا وه‌ک ئه‌وه‌ی
له دۆزه‌خدابن و پێویستیان به ئاشتییـە.
چی تر: سەبارەت بە شەڕی روسیا و ئۆکراینا وتی: سه‌رۆكی
روسیا پێیوابوو له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا كیێڤ داگیرده‌كات، به‌ڵام من ئه‌و كه‌سه
بوم كه چومه ئه‌وێ و 50 وڵاتمان كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نیشت ئۆكرانیا بوه‌ستن.
هاوکات:
سەبارەت بە ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل شكستیان
هێنا، چونكه ئێمه وڵاتانمان كۆكرده‌وه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان، ئێران و روسیا نه‌یانتوانی
هاوكاری به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.