بابەتە سەرەکیەکە: بزوتنەوەی حەماس لە
راگەیەندراوێکدا، پابەندبوونی خۆی بە مەرجەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست پشتڕاستکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بزوتنەوەی حەماس لە
بەیاننامەیەکی کورتدا رایگەیاند، ''پابەندبوونی خۆمان بە مەرجەکانی رێککەوتنەکە
دووپاتدەکەینەوە و دواکەوتنی لیستی ناوی بارمتەکان بەهۆی کێشەی تەکنیکی بووە.''
زیاتر: دوێنێ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی
قەتەر رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات.
هاوکات: لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکە داوای
لە هاوڵاتیانی فەلەستین کردووە خۆیان بپارێزن و چاوەڕوانی ڕێنمای سەرچاوە فەرمییەکان
بن.