زیلێنسکی: روبەروی خیانەتکاران دەبینەوە

جیهان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، بەرپرسانی وڵات رێکارەکانی دژی خیانەتکاران بە باشی جێبەجێ دەکەن و روبەرویان دەبینەوە.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە وتاری رۆژانەی خۆیدا رایگەیاند: دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ئۆکراینا؛ دەزگای ئاسایشی ئۆکراینا، دەزگای لێکۆڵینەوەی دەوڵەت، پۆلیسی نیشتمانی و نووسینگەی داواکاری گشتیی وڵاتەکەمان، بە باشی یاساکان جێبەجێ دەکەن.

زیاتر: روبەڕوی سەرجەم ئەو خیانەتکارانە دەبینەوە کە وڵاتەکە و کۆمەڵگەی ئۆکراینایان لاوازکردوە، هەر کەسێک دژی ئۆکراینا بوەستێتەوە سەرپێچی یاساکان بکات، دەبێت ئەوەی لەبیربێت کە وەڵام وەردەگرێت.

پێشتر: دەزگای هەواڵگری ئۆکراینا لیستی ئەو ناوانەی بڵاوکردەوە کە گومان دەکرێت هاوکاری روسیا بکەن یاخود وەک سیخوڕی روسیا دەستگیرکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا