ناتانیاهۆ: تاوەکو حەماس لیستی ناوەکان رادەست نەکات شەڕ راناگیرێت

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تاوەکو ناوی بارمتەکانمان پێ نەگات کە بڕیارە ئازاد بکرێن ئاگربەست جێبەجێ ناکرێت.

لێدوانی فەرمی: بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگربەست لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، تاوەکو ناوی ئەو کەسانە وەرنەگرین کە بڕیارە حەماس ئازادیان بکات.

هاوکات: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە: سەرچاوەکانی ناو بزوتنەوەی حەماس بە نێوەندگیرانیان راگەیاندوە، کە لیستی ناوەکان رادەستی ئیسرائیل دەکات دوای ئەوەی گوازرانەوە بۆ ناوچەیەکی سەلامەت و هۆکاری دواکەوتنی رادەستکردنەکەش بەهۆی کێشەی تەکنیکی بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا