بابەتە سەرەکیەکە: شای ئەردەن،
راگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە رەتکردەوە و رایگەیاند، کە پێویستە
فەڵەستینییەکان لەسەر خاکی خۆیان بمێننەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: دیوانی شاھانەی ئەردەن بڵاویکردەوە: شا عەبدوڵڵای دوەم لە پەیوەندییەکی
تەلەفۆنییدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا قسەیکردوە و پێشھاتەکانی دۆخی غەززە و کەناری رۆژئاوایان تاوتوێکردوە.
زیاتر:
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، شا عەبدوڵڵای دوەم جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئەردەن
ھەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ لکاندنی خاکەکانی غەززە و کەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە رەتدەکاتەوە.
چی تر: ئاماژە بەوەشکراوە، کە شای ئەردەن، راگواستنی فەڵەستینییەکان لە غەززە رەتکردوەتەوە
و دوپاتیکردوەتەوە کە پێویستە فەڵەستینییەکان لەسەر خاکی خۆیان بمێننەوە.