سەرۆکی فەڕەنسا: دەستبەرداری هەسەدە نابین

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، پێویستە هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە تێکەڵی سوپای نوێی سوریا بکرێن.

لێدوانی فەرمی: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆنفرانسی پاریسی تایبه‌ت به‌ سوریا رایگەیاند: ئامادەین پشتیوانی لە سوریا نوێ بکەین، هەروەها دەبێت هەمو پێکهاتەکان بەبێ جیاوازی بەشداری لە پرۆسەی سیاسی وڵاتەکەدا بکەن.

ئەمەشی وت: فه‌ره‌نسا بڕی 50 ملیۆن دۆلاری وه‌كو هاوكاریی پێشكه‌ش به‌ سوریا كردوە و به‌ پێویستیشی دەزانین په‌له‌ له‌ هه‌ڵگرتنی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ بكرێت بۆ دوباره‌ بوژانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وەی‌.

زیاتر: پێویستە هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە لەگەڵ سوپای نوێی سوریا تێكەڵ بكرێن، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە ناوچەكەدا.

چی تر: ئێمە قەرزداری هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدەین و هاوكاربون لە شكستپێهێنانی داعـش، دەســـتبەرداریان نابین، دەبێت شەڕ لە دژی داعش بەردەوام بێت.

هاوکات: سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا له‌ پاریس پێشوازیی له‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی راگوزه‌ری سوریا ده‌كه‌م.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا