بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی راگەیاند و
ژمارەی دانیشتووان گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار کەس.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕێژەی لە 70.17%ی دانیشتووانی عێراق لە ناوچە شارییەکان و لە 29.83% لە ناوچە گوندنشینەکان دەژین.
ئاماژە بەوەشکراوە: ڕێژەی لە 60.44%ی دانیشتووانی عێراق لە تەمەنی کارکردندان كە تەمەنیان لە نێوان (15-64 ساڵە.
زیاتر: بەپێی ڕاگەیەندراوەكە دابەشبوونی دانیشتوانی عێراق بەپێی باری خێزانیی بەمجۆرەیە، 54% خێزاندار، 41.6% ژیانی هاوبەشی پێك نەهێناوە، 1.28% حاڵەتی جیابووەوە هەیە.
ئەمەش هەیە: ڕێژەی کرێکاران لە کەرتی حکومەت و گشتیدا لە کۆی گشتی دانیشتوانی چالاک لە ڕووی ئابوورییەوە بریتیە لە 38.25%یە.
باس لەوەشکراوە: رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان بەرزترینە لەسەر ئاستی هەموو عێراق و گەیشتووەتە 16.23%، لەکاتێکدا لە باقی پارێزگاکان گەیشتووەتە 15.31%.